zagros news agency

وەزیری وزەی ئەمریکا داوای پابەندبوونی تەواوی ئێران بە ئاژانسی ئەتۆم دەکات

 

وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم شەفاف نییە و سووریاش پابەندە بە رێسا نێودەوڵەتییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئێران بە شەفافییەتەوە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم مامەڵە ناکات.
کریس رایت ئاماژەی بەوەش دا “دەبێت ئێران بە تەواوی هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات.”
لەبارەی سووریاشەوە روونیکردەوە، دیمەشق هەنگاوی گرنگی بۆ پابەندبوون بە رێسا نێودەوڵەتییەکان ناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رافایل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای لە ئێران کرد هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە دەست پێ بکاتەوە. گڕۆسی دووپاتیکردەوە، چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی و بەدیهێنانی متمانە و سەقامگیری تەنیا لە رێگەی کاری هاوبەشەوە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

یاسین

بۆ چوارەم مانگ لەسەر یەک عێراق هەناردەی نەوتی بۆ ئوردن راگرتووه

یاسین

ئەپڵ کۆتایی بە سەردەمی مۆبایلی کۆن دەهێنێت

یاسین