گۆرانیبێژی کەنەدی سیلین دیۆن دوای زیاتر لە 6 ساڵ وەستان، گەڕایەوە سەر شانۆ. دیۆن لە کاتی ئاهەنگەکەیدا لە فەرەنسا گریانەکەی نەشاردهوە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری دروستکرد.
ئەمە یەکەم ئاهەنگی گۆرانیبێژەکە بوو لە هۆڵی بلینیتود ئارێنا لە شاری نانتێر بە ئامادەبوونی 30000 کەس.
لە کاتی ئاهەنگەکەدا دیۆن لەبارەی ساڵانی دابڕانی قسەی کرد و گوتی، بەڵێنی بە خۆی دابوو بگەڕێتەوە لای جەماوەرەکەی. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕابردوو زۆر سەختتر بوو لەوەی چاوەڕوانی دەکرد، بەڵام ئومێدی گەڕانەوەی بەردەوام پاراستبوو.
ئەو هونەرمەندە گوتی، ویستوویەتی تەنیا بۆ ژیان و جەماوەرەکەی بڵێتەوە. دیۆن بە گۆرانی “On Ne Change Pas” دەستی پێکرد، بەڵام دوای چەند چرکەیەک وەستا، چونکە فرمێسک لە رووخساری هاتە خوارەوە. جەماوەرەکەش بە چەپڵەڕێزان پشتگیرییان لێکرد.
دیۆن لە 2022 تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەمارگیری دەگمەن ڕاگەیاند، کە کاریگەری لەسەر جوڵە و توانای دروستکردبوو. ئەم نەخۆشییە ببووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە هونەرییەکانی.

