ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دوای گه‌رانه‌وه‌یان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن ئامانجیان روونكردنه‌وه‌یه له‌باره‌ی پرسی پشكی هه‌رێم له مووچه و بودجه و شایسته‌ی دارایی.
دوای چونیان بۆ به‌غدا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌و سه‌ردانانه شێروان دووبه‌ردانی، بۆ زاگرۆس، گوتی:”هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا داوای مافه‌كانی ده‌كات له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 و ئه‌و شانده چونه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق گفتووگۆیان كردووه، بۆیه گه‌راونه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه كۆده‌بنه‌وه كه كورسی په‌رله‌مانی عێراقیان هه‌یه، چونكه هێشتا ناكۆكی له‌و باره‌وه هه‌یه”.
گوتیشی: “ئه‌و شانده ده‌یه‌وێت به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بلێت كه بابه‌تی ده‌ستوور و یاسایی و شایسته‌ی كوردستان دووربخرێته‌وه له‌پرسی سیاسی و ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور و یاسا هه‌یه حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێ بكات، حكوومه‌تی هه‌رێم رازییه به‌پێی ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه بكرێت نه‌ك سیاسی”.

