zagros news agency

سیسک فابریگاس لە لایەن بەرشەلۆنەوە وەک جێگرەوەی ئەگەری هانسی فلێک دیاری دەکرێت

بەرشەلۆنە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و فەلسەفەی یاریکردنی خۆی لە داهاتوودا، لە ئێستاوە دەستی بە هەڵسەنگاندن و دانانی پلان بۆ قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هانسی فلێک کردووە، چونکە کارگێڕی یانەکە دەیەوێت لە کاتی خۆیدا باشترین بژاردە دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی بۆشاییەک لە ڕووی تەکنیکییەوە دروست نەبێت.

لەم چوارچێوەیەدا و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پێگەی ناسراوی فوت مێرکاتۆ بڵاوکردووەتەوە، ناوی سیسک فابریگاسی راهێنەری ئێستای یانەی کۆمۆی ئیتالی وەک یەکێک لە بژاردە هەرە گرنگ و لەبارەکان بۆ داهاتووی کورسی ڕاهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کەووەتە پێشەوە.

بەرپرسانی بارسا پێیان وایە کە فابریگاس بەهۆی تێگەیشتنی قووڵی لە شێوازی یاریپێکردن، بارهێنانی لە ژینگەی لا ماسیا و نزیکی لە مێژوو و ناسنامەی یانەکە، دەتوانێت گونجاوترین کەس بێت بۆ وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە و درێژەپێدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕێچکە سەرکەوتووە دەبێت کە هانسی فلێک لە یانەکەدا نەخشاندویەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار لە لێواری گەڕانەوەیه بۆ یانەی سانتۆس

یاسین

فلیک؛ لیڤاندۆڤیسکی ئامادەیە و پێدرێش بۆ دوای سەری ساڵ دەگەڕێتەوە

یاسین

بەرشەلۆنە سەرقاڵی گواستنەوەی ڕاشفۆردە

یاسین