zagros news agency

سەعد لمجەرد تانە لە بڕیاری دادگە دەدات

 

لە دادگەی تێهەڵچوونەوە لە فەرەنسا، دانیشتنەکانی دادگاییکردنی هونەرمەندی مەغربی سەعد لمجەرد دەستپێدەکات، بۆ پێداچوونەوە بە داواکاری تێهەڵچوونەوە لەسەر سزای 6 ساڵ زیندانیکردن کە لە 2023 بەسەریدا درابوو.

 

دانیشتنەکان دوای دواخستنی دادگاییکردنەکە دێن کە بڕیاربوو لە حوزەیرانی 2025 بەڕێوەبچێت، لەبارەی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان، بڕیارە تا 25 ئەیلوول لە شارۆچکەی کریتای نزیک پاریس بەردەوام بێت.

 

لۆرا ب. دادگەی تاوانەکانی پاریس سەعد لمجەردی بە تاوانی دەستدرێژی تۆمەتبار کردبوو دوای ئەوەی لە یانەیەکی شەوانە چاویان بەیەک کەوتبوو. لمجەرد تۆمەتەکە ڕەت دەکاتەوە و ئێستا بە ئازادی و لەژێر چاودێری دادوەریدایە.

 

پارێزەری لۆرا ب. ڕایگەیاند، بریکارەکەی چاوەڕێی سزادانی لمجەرد دەکات بەپێی بەڵگەکان. لمجەرد سزایەکی دیکەی پێنج ساڵ زیندانی لەسەرە لەبارەی دۆسییە دیکە لە شاری سان ترۆپێ، کە ئەویش داوای تێهەڵچوونەوەی بۆ کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عومرو دیاب ئاهەنگێک لە جونە سازدەکات

ART

فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت

ART

جەیمس کامیرۆن “ئاڤاتار” دەکاتە ئەنیمەیشن

ART