zagros news agency

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕینماییەکى گرنگ دەردەکات

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٦ی تایبەت بە پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشکی (بۆردی گشتی و پسپۆڕیی ورد) لە ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە کە بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، چەندین مەرج و ڕێکاری نوێ بۆ پێشکەشکاران دیاری کراون، لە گرنگترینیان:


١. مەرجەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی

  • بۆ پێشکەشکارانی پسپۆڕیی گشتی، مەرجە یەکێک لەم بڕوانامانەی زمانیان هەبێت:

    • بڕوانامەی IELTS Academic بە نمرەی لانیکەم (6).

    • بڕوانامەی TOEFL-iBT بە نمرەی لانیکەم (73).

    • بڕوانامەی Pearson PTE-Academic بە نمرەی لانیکەم (57).

    • یاخود تەواوکردنی ئاستی پێشکەوتوو (Advanced) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

  • هەڵگرانی بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کە پێشکەشی پسپۆڕیی ورد (Track II) یان فیلۆشیپ (Fellowship) دەکەن، لە مەرجی زمانی ئینگلیزی دەبەخشرێن.


٢. مەرجی تەمەن و سیستەمی خوێندن

  • بۆ خوێندنی بە شێوازی خۆڕایی، پێویستە تەمەنی پێشکەشکار لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

  • ئەو پزیشکانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە، تەنیا دەتوانن بە شێوازی پارالێڵ داواکاری پێشکەش بکەن.

  • مەرجە پێشکەشکار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.


٣. تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و شێوازی کێبڕکێ

  • تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بە شێوەیەکی ستاندارد ئەنجام دەدرێت و مەرجی سەرکەوتن بەدەستهێنانی لانیکەم **٥٠%**ی نمرەکانە. هیچ جۆرە جەبرێک (Rounding) بۆ نمرەکان ناکرێت.

  • ڕیزبەندی و خاڵبەندیی پێشکەشکاران بەم شێوەیە دەبێت:

    • ٣٠% لەسەر بنەمای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

    • ٧٠% لەسەر بنەمای نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی.

  • خاڵی زیادە و ئیمتیازات بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر، دبلۆمی باڵا، و ساڵانی خزمەتی نیشتەجێی دێرین (مەقیمی قیدەم) ئەژمار دەکرێت.


٤. ئامانجی ڕێنماییەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەرکردنی ئەم ڕێنماییانە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و دادپەروەرانە، و پاراستنی شەفافیەتە لە وەرگرتنی پزیشکان، هاوکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستییە لە نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
ئێره‌ كلیك بكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروین چاکار کۆنسێرتێکی ئۆپێرایی لە کۆپنهاگن سازکرد

ART

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

ڕامی نووری: پارتی هه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه‌ژیانه‌، ئه‌مه‌ خاڵی زۆر به‌هێزی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ ئه‌و حزبه‌

یاسین