بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی لە سنووری قەزای ئامێدی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەرزە، وردەکاریی ڕووداوەکە بەم شێوەیەیە:
-
گوڕی بوومەلەرزەکە: ٣.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر.
-
کاتی ڕوودان: کاتژمێر ٠٢:١٠:٠٧ی پاشنیوەڕۆ.
-
چەقی بوومەلەرزەکە: ١٦ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای قەزای ئامێدی.
-
قووڵایی: ١١ کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕانەگەیەندراوە.


