zagros news agency

ئەحمەد گەرمیانی بۆ زاگرۆس: نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرا

 

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان باس له‌ هه‌وڵێكیان ده‌كات بۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ولانه‌وه‌ ده‌خاته‌روو. ده‌شلیت: “هەوڵ و پێشنیازی جددی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستایانە دراوە کە ساڵی رابردوو خانەنشین بوون، ئەمە بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی میلاک لە ساڵی نوێی خوێندندا”.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: ” نووسراوی پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینیی مامۆستایان سەرەتا ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و دواتر رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە،ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دابین بکرێت و دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتانە بگەڕێتەوە ژێر دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە کێشەکان چارەسەر دەبن و سەرجەم مامۆستایان سوودمەند دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسەکانی پلەبەرزکردنەوە، خانەنشینی و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا پەیوەستکراون بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست پێدەکات

سەڵاح

لە دهۆك 43 ملیار دیناری پارەی گەنم دابەش كرا

سەڵاح