zagros news agency

ڕاپەڕین؛ لە کاتی کارکردندا کارمەندێکی کارەبا گیانی لەدەست دا

 

فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ڕاپەڕین، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا و وەزیری کارەباش پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی فەرمانبەرێکی وەزارەتەکەی بەناوی (جومعە ڕەفیق مەحموود) ڕاگەیاند، کە کارمەندی کارەبای ڕاپەڕین بووە و لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیی خۆیدا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانی سپاردووە.

لە بەشێکی پەیامەکەیدا، وەزیری کارەبا بە ناوی خۆی و وەزارەتەکەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی کۆچکردوو کردووە و هاوبەشیی خەمی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕیوە، هاوکات داوای لە خوای گەورە کردووە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ماڵباتەکەی ببەخشێت.

May be an image of ‎text that says '‎ليه به_رنو تو Govemment Regional کشتی کاره_بای رابه_رین Electbica Οι nstry Electriah Of orate حكومة اقليم کرد وزارة الكهرب أرسة العامة بكی می کوردست بهرتو تارهيا کارهه Governn, Regional Electrir Of nistry Electn Of rateO‎'‎

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووریی ئەمریکا دەکات

یاسین

ئەمڕۆ کاتژمێر 6ى ئێوارە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت

سەڵاح