zagros news agency

چاپێکی دەگمەنی قورئانی پیرۆز دەخرێتەڕوو

لە خولی 35ی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە ئەبو زەبی، دەستنووسێکی زۆر دەگمەنی قورئانی پیرۆز نمایش دەکرێت، کە لە 1896 لە سکۆتلەندا چاپکراوە.

کۆمپانیای پیتەر هارینگتۆن ئەم قورئانە دەخاتە ڕوو، قەبارەکەی تەنیا 26 بە 19 میلی مەترە، بە یەکەم قورئانی زۆر بچووک هەژمار دەکرێت کە لە ئەورووپا چاپ کرابێت.

سارا تریڤیسۆن ڕایگەیاند، ئەم دەستنووسە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەردی وێنەیی بچووککراوەتەوە و لە ناو بەرگێکی کانزایی پارێزراوە، هاوێنەیەکی گەورەکردنی لەگەڵدایە تاوەکو خوێنەر بتوانێت بە ئاسانی دەقەکان بخوێنێتەوە. ئەم جۆرە بەرھەمانە پێشتر لە نێو حاجیاندا لە مەککە ناوبانگێکی زۆریان بەدەستھێنابوو.

بەرگە ڕەسەنەکەی لە پێست دروستکراوە و بە زێڕ خەمڵێنراوە. کۆمپانیاکە بڕیاریداوە لەم پێشانگەکەدا بە نرخی 2750 پاوەند بیفۆشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ باكووری كوردستان به‌هۆی سه‌رماوه‌ سێ كه‌س ڕه‌ق بوونه‌وه‌

سەڵاح

دەیان هەزار کەس دژی حکوومەتی ئیسپانیا خۆپێشاندانیان کرد

یاسین

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

سەڵاح