مۆدێلی ژیریی دەستکردی جێمینای سەر بە کۆمپانیای گووگڵ بووە نوێترین مۆدێل کە لە کاتی تاقیکردنەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا هێرشی سایبەری کردووەتە سەر سێ کۆمپانیای ڕاستەقینە ئەم ڕووداوە لە کاتی هەڵسەنگاندنێکدا لەلایەن کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیرێگیولەر ئەنجام دراوە کە تێیدا بڕیار بووە مۆدێلەکە لە ژینگەیەکی دابڕاو و بەبێ هێڵی ئینتەرنێت تاقیکردنەوە لەسەر کۆمپانیای ساختە بکات بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە پەیوەست بووە بە ئینتەرنێتەوە و ناوی یەکێک لە کۆمپانیا ساختەکانیش هاوشێوەی کۆمپانیایەکی ڕاستەقینە بووە هەر بۆیە جێمینای لە ڕێگەی پێشبینیکردنی وشەی نهێنی و هەروەها دۆزینەوەی زانیاریی چوونەژوورەوە لە سەرچاوە گشتییەکاندا چووەتە نێو سیستەمی ئەو سێ کۆمپانیا ڕاستەقینەیە کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاندووە کە مۆدێلەکە لە کاتی تێگەیشتن لەوەی کە ئەو سیستەمانە ڕاستەقینەن دەستبەجێ لە کارەکەی وەستاوە و هیچ زیانێکی بە کۆمپانیاکان نەگەیاندووە و هەروەها هەر سێ کۆمپانیاکەش لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە ئەم ڕووداوەش دوای چەندین حاڵەتی هاوشێوە دێت کە پێشتر لە مۆدێلەکانی کۆمپانیاکانی ئۆپن ئەی ئای و ئەنسرۆپیک و مێتا بینرابوون کە بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانیی زیاتر دەربارەی کۆنترۆڵکردنی مۆدێلە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد لە جیهاندا.

