نووسه‌ر و روناكبیری گه‌وره‌ی كورد باس له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌ده‌سكه‌وتێكی گرنگ ناوی ده‌بات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو ئه‌م هه‌نگاوه پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
21ی ئه‌یلوول لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وەزایری پێشمەرگە، پڕۆسەی یەکخستنەوەی هیزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا کە لە رێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، گوتی “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستان و بۆ پێشمەرگە. رۆژێکی زۆر تایبەتیشە بۆ خودی خۆم کە هەر لە رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونمان وەکوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا، بەڵێنمان دا، بە هەموو توانای خۆمانەوە، کار بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەین”.
حامید گه‌وهه‌ری، بۆ زاگرۆس گوتی: “لە ڕێوڕەسمی بە شکۆی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر دڵخۆش بوین هه‌ر له‌وێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی بە شکۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا گوتی:(ئیتر پێشمەرگە هێزی حیزبی نییە، بەڵکو هێزێکی کوردستانییە) به‌لی ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین چیتر هێزی حزبی نه‌ما بووه هێزی كوردستانی ئه‌مه هێزی به كوردستان دایه‌وه له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەوە خۆشترین گوتنی دەسەڵاتی کوردە لە ٢٣ ساڵەی دەسەڵاتی کوردە لە باشوری کوردستان کە پێشمەرگە خۆی بە گیانفیدای خاک و نەتەوەکەی بزانێت نەک حیزبێکی تایبەت ئەم هەواڵ و گوتنە لە نەتەوەی کورد، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرکردە و دڵسۆزانی کورد و کوردستان پیرۆز بێت.

