zagros news agency

کیلیان مباپێ پەیامێکی بەهێز ئاراستەی جیهانی تۆپی پێ دەکات

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکی نوێدا باوەڕبەخۆبوونێکی زۆری پێشان دا و ڕایگەیاند کە هیچ گومانێکی لە تواناکانی خۆی نییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وەرزە دەکرێت ببێتە باشترین وەرزی یارییکردنی لەچاو ساڵانی ڕابردوودا.

سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆر مباپێ ئاماژەی بەوە کرد کاتێک باسی ئەم خەڵاتە دەکرێت پێویستە بنەماکانی وەک خۆی جێبەجێ بکرێن و ببەخشرێتە ئەو یاریزانەی لەڕووی تاکەکەسییەوە بەرزترین و باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، هەروەها ڕوونی کردەوە هەرچەندە تۆپی پێ وەرزشێکی بەکۆمەڵە و نازناوی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام خەڵاتە تاکەکەسییەکان بە تەنها پەیوەندییان بە ئاستی ڕاستەقینەی یاریزانەکەوە هەیە.

لە کۆتاییدا ئەم ئەستێرە فەرەنسییە ئامانجە گەورەکانی نەشاردەوە و دووپاتی کردەوە کە وەک یاریزانێک دەیەوێت سەرجەم خەڵات و نازناوەکان بەدەستبهێنێت، بەتایبەت کە لە ئێستادا شانازی دەکات بەوەی لە ڕێزەکانی باشترین هەڵبژاردەی جیهان و باشترین یانەی جیهاندا یاری دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. میلان خۆی گەیاندە پێشەنگ و چاوی لە شکستی ڕکابەرەکانیەتی

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕوونی بەرداخچی دیاریکرا

sarkar

میلان  هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوڵ دەدات

یاسین