zagros news agency

ئەرجەنتین هەنگاوێکی گەورە دەنێت و ئۆفەرێکی مێژوویی دەخاتە بەردەم لیۆنێل سکالۆنی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین هەوڵە ناوەستاکانی دەستپێکردووە بۆ پاراستنی ئەندازیاری دەستکەوتەکانی ئەلبیسێلێستی و ئۆفەرێکی تایبەتی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا چوار ساڵی تر پێشکەشی لیۆنێل سکالۆنی کردووە

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی دیاری جیهانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە نیازە بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ سکالۆنی ئەنجام بدات تاوەکو لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی تا دوای مۆندیالی دوو هەزار و سی نوێ بباتەوە

لیۆنێل سکالۆنی کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا بەسەر دەچێت تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی نەداوە بەڵام بەرپرسانی تۆپی پێی ئەرجەنتین سوورن لەسەر هێشتنەوەی ئەم ڕاهێنەرە سەرکەوتووە لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی وڵاتەکەیان تا کۆتایی مۆندیالی دوو هەزار و سی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆخی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران

ahamd.luqman

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی جەنگی سیتی و ئارسناڵ لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

یاسین

بارسێلۆنا لە یاریەکانی چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە کامپ نو

یاسین