لیۆنێل ڕیچی، هونەرمەندی ئەمریکی، بەهۆی کێشەی تەندروستی لە دڵیدا، گەشتە هونەرییەکەی لەگەڵ گرووپی “Earth, Wind & Fire“ بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت.
نوێنەری ڕیچی، ڕایگەیاند، ئەم گۆرانیبێژە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ ئەنجام داوە. پزیشکەکەی ڕوونی کردەوە، ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە زۆر باش بووە، بەڵام ئەم هونەرمەندە پێویستی بە پشوو هەیە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ.
بەم هۆیەوە سێ کۆنسێرتی ئەم ئەستێرە تەمەن 77 ساڵە ههڵوهشێنرانهوه کە بڕیار بوو لە سان فرانسیسکۆ، شیکاگۆ و کۆڵۆمبۆس ساز بكرێن.
ڕیچی تووشی تێکچوونی لێدانی دڵ بووە کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی جەڵتە. ڕۆژنامەی لۆس ئانجلەس تایمز، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، گەشتی هونەری ئەم گۆرانیبێژە لە 2026 تووشی 3 وەستان بووەتەوە، یەکەم وەستانی تەندروستی لە حوزەیرانی ڕابردوو لە شاری سانت پۆل ڕووی دا کاتێک لە کاتی گوتنی گۆرانی “Dancing on the Ceiling” هەستی بە گێژبوون کرد.
چاوەڕوان دەکرێت لە 14ی تشرینی یەکەم لە لاس ڤێگاس بگەڕێتەوە سەر شانۆ.

