رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له پێشه‌كی دا گرنگه بزانین و ناتوانین باس له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین باس له پێگه وههڵكهوتهی جیۆسیاسی هه‌رێمی كوردستان و كارێزمای سه‌رۆك مسعود بارزانی نه‌كه‌ی. چونكه هه‌ڵكه‌وته‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كی و ئاسته‌نگانه‌ی كه بۆ گه‌یشتنی گه‌لی كورد به ماف و ئامانجهرهواكان كه زیاتر له یه سه‌ده‌یه خه‌بات و قوربانیی له پێناویدا دهبهشخێت ، چونكه نه‌ته‌وه و خاكی كوردستان به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عه‌ره‌ب، فارس ، توركدا دابه‌شكراوه ،بۆیه هه‌ر كاتێك گه‌لی كورد له مافه‌ره‌واكانی نزیكبوو بێته‌وه ، ئه‌و به ئاگر و ئاسن و پیلانگێری شۆڕش و كۆمار و ڕاپهڕینهكانیان خامۆش كراوه ، ئینجا له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و هه‌وڵی تیرۆركردنی بارزانی نه‌مر و تا ده‌گاته كیمبارانی كوردستان ،پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد و وێرانكردنی گونده‌كان و كانیاو و دارستانه‌كان و ئینجا دژایه‌تیكردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌تا رۆژگاری ئه‌مڕۆی دڵره‌قی و دژایه‌تیكردنی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌رده‌وامه
هۆكاره سه‌ره‌كییه سیاسی و مێژووییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی 25ی9ی 2017 ، په‌یامێكی ڕه‌وای گه‌لی كورد بوو ، به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، به‌وه‌ی هلی كورد خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌وایه ، باوه‌ری به دۆز و پرسێك و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونی له مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ، باوه‌ربوون به مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ، په‌یامی ڕێفراندۆم په‌یامی ئومێد و هیوا و گه‌شانه‌وه و خه‌باتن بۆ گه‌یشتن به كه‌ناڕی دڵنییایی و گه‌یشتنه به مافی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان
ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره هه‌یه ، ده‌بێ هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ر بزانێت ، نه‌بووه و نابێت ، بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره و مێژوویی وه‌ك ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تبوون ، داگیركه‌ران و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌ستخۆشیمان لێ بكه‌ن و ڕێگه‌ش بده‌ن به بێ ئاڵنگاری و ئاسته‌نگ ده‌رباز بێت ، به‌ڵام بۆ مێژوو ئه‌م پرۆسه مێژووییه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ كوردوكوردستان تۆماڕ كرد ، بۆیه بینیمان دوای ئه‌و پرۆسه گه‌وره‌یه ، ڕاسته كوردستان په‌لاماردرا و نێوهخاكی كوردستانیش به خیانه‌ت و ساویڵكهی و گه‌له‌كۆمه‌كی داگیركرا ، به‌ڵام دوژمنان نه‌یانتوانی ئیراده‌ی گه‌لی كورد تێكبشكێنن به تایبه‌تی پاش خیانه‌ت و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه خه‌ونی دوژمنان كۆتایی هێنان بوو به هه‌موو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نها سنوورێكی جوگرافیایی دیاریكراو
واته ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌نجامی لاوازی پرۆسه‌ی بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێراق و نائومێدی گه‌لی كورد بوو له عێراقی نوێی دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس بوو ، چه‌ندین جاریش سه‌رۆك بارزانی ئه‌م پێشێڵكاری و سته‌مكارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی به‌وه‌ی كه به ئاقاری تاكڕه‌ویی و پاشگه‌زبوونه‌وه له سازان و دیموكراسی و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی راگه‌یاندبوو، پاشگوێ خستنی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و باوه‌ر نه‌بوون به كه‌لتووری دیموكراسی و قۆرخكاری هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات
بۆیه كاتێك متمانه نه‌ما ، ئاسایش و سه‌قامگیری و هاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هیچ بایه‌خی نه‌ما ، ئه‌وكاته سیسته‌می سیاسی لاواز و په‌ككه‌وتوو بوو له جێبه‌جێكردنی ئهرهكهكان ، ئه‌وكاته بوو ، لێكترازانی گه‌وره دروستبوو ، بۆشاییه سیاسی و ئه‌منییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان بوونه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئینجا نه‌مانی سه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداریی وئابووری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ونه‌بوونی حكوومڕانی باش ، بۆیه ، بۆیه كاتێك هه‌ژموونه تایفی و مه‌زهه‌بیی و فاشیزمه‌كان زاڵ بوون به سه‌ر سیسته‌می فیدڕاڵییدا ، ئه‌وا شڵه‌ژانی گه‌وره هاتنه ئاراوه
له رابردوو و ئێستاشدا ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م گۆڕانكاری و هه‌ژانێكی قووڵی مێژووییدایه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته ئه‌نجامه‌كانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ كاتێكی دیكه دواخرا ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بووه بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ر كات وساتێكدا ، بۆیه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره ده‌ستكرده‌كان و نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌توانرێت بووترێت ئه‌م هه‌ژانه هه‌موو كات ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبدات و ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها كاته و ته‌نیا په‌یوه‌سته به‌و كاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا ڕووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌و هه‌ژانه زۆری نه‌ماوه ولێوهی نزیكتر ده‌بینه‌وه
له كتێبی ( بۆ مێژووی سه‌رۆك بارزانی )، زۆر به ڕوونی و ئاشكرا باس له نیگه‌رانییه‌كانی كورد وهه‌رێمی كوردستان كراوه ، له‌عێراقی مۆدێرن ،ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه خودی كردنی ڕێفراندۆمی بڕیارێكی لۆژیكی و تێگه‌یشتن بوو له ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و ژیری ودانایی سه‌رۆك مسعود بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه گه‌وره‌یه كه هه‌روه‌ك وتم به‌شێكه له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ژانه گه‌وره‌یه‌یی كه له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره خوێناوییه‌كانی سایكس پیكۆ ڕووده‌دات
بۆیه ، ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی و بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك مافێكی ڕه‌وا خه‌ونی شاعیرانه وهه‌ستێكی سۆزدای نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ده‌بێت گه‌لی كورد پێی بگات ، بۆیه تێكشكانی نه‌خشه‌كانی سایكس پیكۆ و گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێستاشدا هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی قووڵتر و نه‌ته‌وییانه تر بیر له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه و هه‌نگاوێكی لۆژیكانه‌ی دوور مه‌ودایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه بریتییه له سه‌ربه‌خۆبوون
له‌نێو هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییه قورس و هاوكێشه ئاڵۆزانه‌دا ، بڕیاردانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌گه‌ر كارێزمایه‌كی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه ، ئه‌سته‌م بوو ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرایه ، به‌دڵنییاییه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رهه‌می ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بینێت و پێی ده‌گات ،ڕابه‌ری كارێزما هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌ناری دڵنییایی و خۆشگوزه‌رانی هه‌میشه باشترین بژارده هه‌ڵده‌بژرێت ، سه‌ركرده‌ی كارێزما ڕۆڵێكی كارێزما و به‌رچاوی به تایبه‌ت بۆ به‌رژوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان هه‌یه ، واته ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی شاعیرانه نییه و دێته‌دی

