zagros news agency

بە گوژمەی نزیکەی 64 ملیار دینار؛ کارکردن لە پڕۆژەی شەقامەکانی کەرتی باغلومنارە بە چڕی بەردەوامە

کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی لە کەرتی “باغلومنارە” گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و بە چڕی بەردەوامە، کە بە گوژمەی زیاتر لە 63 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە پێش وەرزی زستان تەواو بکرێت.

پڕۆژەکە لە چەندین سێکتەری خزمەتگوزاریی گرنگ پێکدێت، لەوانە: دروستکردنی تەواوی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتەکە، لەگەڵ دروستکردنی دوو شەقامی سەرەکی بە پانیی 60 مەتر. هاوکات لەگەڵ کارەکانی ڕێگاوبان، پڕۆژەکە جێبەجێکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەش لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی تەواوکردنی بنخانەی خزمەتگوزاریی گەڕەکەکە پێش دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین.

لە ڕووی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی هاتووچۆوە، هەردوو شەقامە 60 مەترییەکە ڕۆڵێکی ستراتیژی دەبینن؛ بە جۆرێک یەکێکیان ڕێگای سەرەکیی موسڵ بە ڕێگای مەخموور دەبەستێتەوە، و شەقامەکەی دیکەش شەقامی 120 مەتری بە شەقامی 150 مەتریی خێراوە دەبەستێتەوە، ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورە لە جووڵەی هاووڵاتییان و شۆفێران دروست دەکات.

شایەنی باسە، گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژە فراوانە (63,887,000,000) شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن دینارە و لە ئێستادا کارەکانی بە خێرایی لە جێبەجێکردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

دوو ڕۆژ و شەوە لە جۆلەمێرگ باران دەبارێت

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین