zagros news agency

فەزل شاکر ئاهەنگەکەی ڕیاز و دادگاییەکەی دوا دەخات

ژێدەرە میدیاییەکانی لوبنان ئاشکرایان کرد، ئاهەنگی فەزل شاکر لە ڕیاز بۆ 21ی تشرینی یەکەم دواخراوە. ئەم بڕیارە لە هەمان ئەو ڕۆژەدا دەردەچێت کە بڕیار بوو دانیشتنی دادگاییپێکردنی بەڕێوە بچێت.

 

پارێزەری شاکر داوای لە دادگا کرد، دانیشتنەکە بۆ 21ی تشرینی اول دوا بخرێت. سه‌رچاوه‌كان، دڵنیاییاندا، دواخستنی دادگاییکردنەکە بەهۆی باری تەندروستی ئەم هونەرمەندەوە بووە و پارێزەرەکەی بەردەوام بەشداری لە ڕێکارە یاساییەکاندا دەکات.

 

فەزل شاکر بەهۆی نەخۆشی لە دانیشتنەکە ئامادە نەبوو، بەڵام تیمی داكۆكیكار جەخت لەسەر بێبەریبوونی دەکەنەوە.

 

پاشگەزبوونەوە لە ڕێکخستنی ئاهەنگەکە لە ئەیلوولدا بووە هۆی ئەوەی هەردوو بۆنەکە بکەونە هەمان ڕۆژەوە.

 

دۆسییەی ئەم گۆرانیبێژە لە دادگاکانی لوبنان بەردەوامە و جەماوەرەکەی بەردەوام چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی ڕێکارە یاساییەکان دەکەن.

 

تیپەکەی هیواخوازن بەم نزیکانە لە ئالنگارییە یاساییەکان دەربچێت و بگەڕێتەوە ناو کایەی هونەری.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای دەنگۆی تووشبوونی بە نەخۆشی پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی بە زەکەریا عەبدوڵڵا کرد

ART

لە رێوڕەسمێکدا کتێبی “پەرتەوازەیی و یەکڕیزی” ناسێندرا

ART

مانگی داهاتوو وەرزی دووەمی “A Shop For Killers” بڵاودەکرێتەوە

ART