مۆرگان فریمان، ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بڕیاریدا ئەلبومێکی نوێی موزیکی بڵاوبکاتەوە بە ناونیشانی “Morgan Freeman’s Symphonic Blues Experience” .
ئەلبومەکە لە 12 بەرهەمی موزیکی پێکهاتووە و گەشەسەندنی موزیکی بلوز لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا دەخاتە ڕوو.
فریمان لەم پڕۆژەیەدا تەنیا وەک بەرهەمهێنەر و گێڕەرەوە بەشدارە، بەبێ ئەوەی گۆرانی بڵێت.
مۆرگان فریس مان بەردەوام ئاماژەی بەوە کردووە، خولیای ئەم شێوازەی موزیکەیە لە تەمەنی منداڵییەوە و کاردەکات بۆ پاراستنی ئەم کەلەپوورە هونەرییە. بەشێکی زۆری ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆکانی ڕویاڵ لە شاری میمفیس تۆمارکراوە، هەروەها ئۆرکێسترای شینیکی بەشەکانی خۆیان لە ستۆدیۆکانی ئابی ڕۆد لە لەندەن تۆمارکردووە.
ئەلبومەکە لە زنجیرەیەک پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆوە وەرگیراوە، ڕێکخەرانی پڕۆژەکە کاتی نمایشەکەیان لە 2 کاتژمێرەوە کەمکردووەتەوە بۆ 45 خولەک. لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک لە هونەرمەندانی دیار بەشدارییان کردووە، هەروەها بڕیارە ئەلبومەکە لە کێبڕکێی خەڵاتەکانی گرامی لە ساڵی 2027 بەشدار بێت.

