پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بارانبارین بە دوو قۆناغی جیاواز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە لە قۆناغی دووەمدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی شارەزای کەشناسی، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، کە پشتبەستن بە نوێترین ڕاپۆرتەکانی دەزگای کەشناسیی ئەوروپا ئامادەکراوە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
قۆناغی یەکەم: ناسەقامگیری لە باکووری هەرێم
لە ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2026، قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە دەست پێدەکات. بەهۆی هاتنی بڕێک شێی خولگەیی، کەشێکی ناسەقامگیر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و بەشێک لە باکووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە. لەم ناوچانەدا ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە و ئاستی بارانەکە لە نێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت.

قۆناغی دووەم: بارانی گشتی و سەرما
قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە لە نێوان 30ی ئەیلول بۆ 6ی تشرینی یەکەمی 2026 کارا دەبێت. ئەم قۆناغە بەهۆی یەکگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، هاوکات لەگەڵ هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری دەبێت. لەم ماوەیەدا، شەپۆلی بارانبارینەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و هەستپێکراو دادەبەزن.

شارەزایانی کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەگەری گۆڕانکاری و فراوانبوونی زیاتری ئەم شەپۆلە لە ئارادایە.