zagros news agency

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەیانەوێت بایکۆتی یاری بەرامبەر ئیسڕائیل بکەن

 

لە نوێترین هەواڵی یارییەکانی نەیشنزلیگ،ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆماری ئێرلەندا دەیانەوێت بۆ یاری بەرامبەر ئیسڕائیل بایکۆت بکەن و یاری نەکەن،ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لە غەززە دروست بووە.

سەرەتای ئەم دەنگۆیانە لە بایکۆت کردنی یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئێرلەنداوە دەستی پێکرد و پاشان یاریزانەکانی دیکەش هەنگاویان بەرەو ئەو بڕیارەنا،دوێنێش کۆبوونەوەیەک کراوە لەنێوان ستافی و یاریزانان بۆ بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە.

ئەمە یەکەمین جار نییە هەڵبژاردەکان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر یاری کردنی ئیسڕائیل،پێشتریش جینارۆ گاتوزوی ئیتاڵی ناشادی خۆی ئاشکرا کرد بوو لەیاری کردن بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە و بەشێکی هەڵبژاردەکانیش ویستی ئەوایان هەیە ئیسڕائیل لە یاری و چالاکییە وەرزشیەکان دوور بخرێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: لە لێدوانێکی نوێدا دڵتەنگیی خۆی بۆ نزیکبوونەوەی کاتی وازهێنانی لە یاریکردن نیشاندا

دڵشاد

بەفەرمی یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تری ڕاگەیاند

یاسین

کاسیمێڕۆ دەچێتە خولی سعودی

یاسین