بەهۆی گەشەسەندنی خێرای زیرەکی دەستکرد پەیوەندییە تەکنەلۆژییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین ئاڵۆزیی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە بە شێوەیەک کە یاساکانی هەناردەکردنی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان و ڕێگرییە فەرمییەکان بوونەتە کارتێکی فشاری سەرەکی لە دانوستانە دووقۆڵییەکاندا
چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەی داهاتوودا پرسی باج و گومرگەکان لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی کانزا دەگمەنەکان کە بنەمای دروستکردنی سەختەواڵەی AI و چیپەکانن تەوەری بنەڕەتیی گفتوگۆکان بن و کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ئایندەی بازاڕی تەکنەلۆژیای جیهانی دابنێن

