zagros news agency

پەخشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی “ABI” ڕادەگرێت

تۆڕی میدیایی و کەناڵی “ATV”ـی تورکی بڕیاریدا نمایشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی “ABI” ڕابگرێت و بە زنجیرەیەکی درامایی نوێ بە ناوی “Hamal” شوێنی بگرێتەوە.

 

ئەم بڕیارە پاش ئەوە هات کە ڕێژەی بینەرانی وەرزی دووەم بەراورد بە وەرزی یەکەم دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەتایبەت پاش نەمانی بەشداری ئەکتەری ناسراو ئافرا ساراتش ئۆغلو لە ڕووداوەکانی وەرزی نوێدا.

 

ڕۆژنامەنووسی تورک دینیز تورال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تێکچوونی ڕیتمی چیرۆکەکە و گۆڕینی نووسەر و دەرهێنەری زنجیرەکە بووە هۆی لاوازبوونی حەزی بینەران.

 

لە وەرزی دووەمدا، ئیرتان کورتولان ئەرکی نووسینی لەئەستۆ گرت و یاگیز ئالب ئاکایدین دەرهێنانی بۆ کرد.

 

هەرچەندە بەشێک لە بینەران بە سۆزەوە لە ڕۆڵی کینان ئیمیرزالی ئۆگلو و بێرگوزار کۆرێل دەڕوانن، بەڵام گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو چیرۆکەکە نەیتوانی سەرکەوتنی پێشوو دووبارە بکاتەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەیەکی وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشی کرایەوە

ART

هايدن بانيتيير لە ٣٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

تەیلۆر سویفت بە “The Fate of Ophelia” مێژوویەکی نوێ لە بیلبۆرد تۆمار دەکات

ART