zagros news agency

پارتی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پیرۆز دەکات

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، هونەرکاران و بیسەرانی ئێزگەکە کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “لە بیرەوەریی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین؛ ئومێدەوارین بۆ لەمەودوا بە کار و بەرنامەی نوێترەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.”

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئاماژەی بە مێژوو و ڕۆڵی دێرینی ئێزگەکە کردووە و ڕایگەیاندووە: “ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بە بڕیاری (بارزانیی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی بزووتنەوەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆشنبیری و کولتووریمانە. هەمیشە دەنگێکی ڕاست، دروست و ڕاستەقینە بووە بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان.”

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم میدیایە وەک قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندی پێگەیاندنی کادیر و ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵی بینیوە و هەمیشە پیشەوەرانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکاندا کردووە.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ستافی ئێزگەکە کراوە و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و بەرنامەکانی داهاتوویاندا بۆ خواستراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

سەڵاح

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین

میسر سەرکردایەتیی دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززەی گرتە ئەستۆ

یاسین