بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگهڵ بەڕێز پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لێ كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ههروهها خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات کردەوە و سوپاسى پشتیوانیی سویسرای بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كرد.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە.
دۆخی عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

