zagros news agency

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ٦٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێوبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بە بۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی خۆشەویست و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بوو لەپێناو گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی ورە و جۆش و خرۆش و خۆڕاگریی گەلی کوردستان. هەروەها ڕێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ خستنەڕووی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و گەیاندنی پەیامی دۆزە ڕەواکەی بەڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و دنیا.
لەم بۆنەیەدا، سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان هەتا ئێستا ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا هەبووە.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزی نێوخۆی تورکیا لە ١٦ شاران هێرشیان کردە سەر گروپە نایاساییەکان

یاسین

ژمارەی قوربانییەکان بەرز بووەوە؛ ترسی لافاوی نوێ و بێسەروشوێنبوونی ٦٠٠ گەشتیار نیپاڵی هەژاندووە

سەڵاح

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح