دوێنێ لەمیانەی کۆبوونەوەی یانەکانی ئەوروپا بەسەرکردایەتی ناسڕ خلێفی لە کۆپنهاگنی پایتەختی دەنیمارک سەرۆک و نوێنەرانی 850 یانەی ئەوروپا کۆبوونەوە،کە کێشە و مشتومڕەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و یانەکانیان تاوتوێ کرد و چەند بڕیارێکیان لەنێوان خۆیاندا لەپێناو زیاتر هەنگاونان بۆ شەفافییەت و ڕوونی کارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا.
ئەوەی جێگای باسە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆی بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد،بەڵام یەکێک لە متمانە پێکراوترین کەسەکانی خۆی نارد بۆ کۆبوونەوەکە ئەویش ئەناس لاگاری بوو،بەڵام لەلایەن لێژنەی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە هیچ کورسییەکی بۆ دابین نەکرا بوو.
ئەم کارەش پێرێز دەخاتە ئەوپەڕی توڕەیی و بەجۆرێک لە دوورکەوتنەوەی یانەکان هەژمار دەکرێت لە ڕیاڵ مەدرید
لەلایەکی دیکەوە شارەزایان وای لێکدانەوە بۆ دەکەن هۆکاری ئەم کارە کشانەوەی ڕیاڵ مەدرید بوو لە سوپەرلیگ و چوونەوەی بوو بۆ نێو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا.
“سەرکار ڕێبوار”

