zagros news agency

هەولێر.. لە پڕۆژەیەکدا ناوچەیەکی پەراوێزخراو دەکرێتە دارستانێکی چڕ

 

لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر بۆ زیادکردن و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕەوان ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و ئەندازیاران، بەشی دووەمی پڕۆژەی سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی بێریڤان دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی تەواوکردنی دارستانی بازاڕی سیم جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا سەوزایی لەسەر ڕووبەری ٣٩ هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت و پەرژینی ناوچەکەش چاکسازی و نوێکاری تێدا دەکرێت.
لە لایەکی ترەوە، بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی سەوزاییەکە، خەزانێکی ئاو بە قەبارەی ٧٥ مەتر سێجا بە تەواوی سیستەمی میکانیکی و کارەباییەوە دادەمەزرێت، هاوکات سیستەمی ئاودانی دڵۆپاندن بۆ تەواوی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی دارچاندندا، ١٤٠٠ دار لە جۆرە جیاوازەکان دەچێنرێن، بەمەش ئەو ناوچەیە لە شوێنێکی پڕ لە زبڵ و پاشماوەوە دەگۆڕدرێت بۆ دارستانێکی چڕ و ژینگەیەکی سەوز.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە بەرنامە و هەنگاوە بەردەوامەکانی پارێزگای هەولێر بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و شایستە بۆ هاوڵاتیانی شارەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. سزای لەسێدارەدان بۆ شەش کەس دەرکرا

یاسین

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

دڵشاد

ئەوروپا پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا ناداتەوە

سەڵاح