بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گەیشتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست، لە سبەینێ پێنجشەممەوە کەشوهەوا ڕوو لە ناجێگیری دەکات و شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات.
سبەی پێنجشەممە؛ بارانبارین و بای بەهێز
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، سبەی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو؛ لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ و مامناوەند دەست پێدەکات، دواتر شەپۆلەکە پەلدەکێشێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و لە کاتەکانی ئێوارەشدا بە شێوەی نمەباران دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە، خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم/ک، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک و کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ ٦ تا ٨ کم. لەگەڵ ئەوەشدا، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە، جگە لە دهۆک کە کەمێک نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە؛ کەشێکی نیمچەهەور و دابەزینی کەمێکی پلەکانی گەرما
بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە. با بە خێرایی ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینینیش ٨ بۆ ١٠ کم دەبێت.
| شار / ناوچە | ئەمڕۆ (چوارشەممە) | سبەی (پێنجشەممە) |
| هەولێر | 29° | 31° |
| سلێمانی | 29° | 31° |
| دهۆک | 29° | 28° |
| هەڵەبجە | 31° | 32° |
| چەمچەماڵ | 30° | 32° |
| زاخۆ | 29° | 28° |
| ئاکرێ | 28° | 27° |
| گەرمیان | 35° | 28° |
| پیرمام | 25° | 26° |
| سۆران | 27° | 27° |
| حاجی ئۆمەران | 19° | 18° |

