zagros news agency

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 862 ملیۆن و 826 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 256 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 408 ملیۆن و 125 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت لە بەشی دووەمی فیلمێکدا رۆڵ دەگێڕێت

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆدا تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان دەکات

سەڵاح