ئەکتەری ئەمریکی مايكل دوگلاس لە بیرەوەرییە نوێیەکەیدا بە ناونیشانی “One Helluva Ride” کە بڕیارە لە 6ی تشرینی یەکەم بڵاوببێتەوە، پەیوەندییە سۆزدارییە نهێنییەکەی لەگەڵ هاوکارەکەی كاسلين تێرنر ئاشکرادەکات کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Romancing the Stone” لە 1984 لە مەکسیک دەستیپێکردبوو.
دوگلاس کە تەمەنی 82 ساڵە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کۆتاییهێنان بەم پەیوەندییە لەلایەن هەردووکیانەوە بۆ ماوەی نزیکەی چوار دەیە، تەنیا بۆ پاراستنی ژیانی خێزانی بووە، چونکە لەو کاتەدا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ دياندرا دوگلاس ڕووبەڕووی کێشە ببووەوە و کوڕەکەیان کامێرۆن تەنیا تەمەنی 5 ساڵ بوو.
دوگلاس ڕوونیکردەوە، سەرنجڕاکێشی نێوانیان لە یەکەم دیداریان لە زەماوەندێکدا سەریهەڵدا و دواتر لە کاتی وێنەگرتندا گۆڕا بۆ خۆشەویستییەکی نهێنی. دوای سەردانیکردنی دياندرا بۆ مەکسیک و دروستبوونی گومان، دوگلاس بڕیاریدا لەبەر کوڕەکەی کۆتایی بە پەیوەندییەکە بهێنێت، بەڵام لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت، گەڕانەوەی بۆ لای هاوسەرەکەی بڕیارێکی گونجاو نەبوو، چونکە پەیوەندییەکەیان ئاسایی نەبووەوە.

