zagros news agency

بەهۆی مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەیانەکە بڕوات

پێگەی فوت مێرکاتۆی فەڕەنسی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کرد بەهۆی کارەکانی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئێندریکی یاریزانی یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە لەم مێرکاتۆیەدا یانەکە جێبهێڵێت،ئەمەش بەهۆی ئەو بڕیارانەی ڕاهێنەرەکە داویەتی لەسەری و نایەوێت کاتێکی زیاتر بەفیڕۆ بدات لەسەر کورسی یەدەگ.

ئێندریک لەم وەرزەدا لەکۆی هەشت یاری ڕیاڵ مەدرید تەنها چوار خولەک یاری کردوە،ئەمەش یاریزانەکەی زۆر بێزار کردوە و دەیەوێت لەمێرکاتۆی زستانە مێرێنگی جێبهێڵێت لەپێناو وەرگرتنی کاتی زیاتری یاری کردن،وە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە و بەتەواوی چاودێری بارودۆخی دەکەن تاکو بتوانن لە ئایندەیەکی نزیک ڕێککەوتن ئیمزا بکەن.

بەپێی زانیارییەکان یانەکانی ئەی سی میلان و ڕۆما نزیکترین ئەو یانانەن لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە و ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکە،بەڵام ئاستەنگی دەبێت لەبەردەمیاندا،بەهۆی ئەوەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە بێت و وەرزی ڕابردووش بەشێوەی خواستن دایە لیۆنی فەڕەنسی بۆ ئەم وەرزەش تەنها بەو شێوەیە ئامادەیە یاریزانەکە یانەکەیان جێبهێڵێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نێیمار پابەندبوونی خۆی بە یانەی سانتۆس ڕادەگەیەنێت

ahamd.luqman

دین هویسن هەڕەشە لە یۆڤانتۆس دەکات

یاسین

یانەی هەولێر سزا درا

یاسین