لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی تیشک خرایە سەر کارەساتێکی ناخۆش دەربارەی یەکێک لە ڕاهێنەرە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ،کە دووچاری نەخۆشی زەهایمەر بووە و ناتوانێت زیاتر بەرگری لەخۆی بکات بەرامبەر نەخۆشیەکە،ئەپێی زانیارییەکان نەخۆشیەکەی چۆتە قۆناغی کۆتایی و زۆر زەحمەتە بتواندرێت چارەسەر بکرێت.
سێر ئەلێکس فێرگیسۆن ناوی ئەو ڕاهێنەرەیە دووچاری زەهایمەر هاتووە و ساتێکی سەخت بەڕێدەکات لەگەڵ نەخۆشیەکە،کە پێشتریش لە ساڵی 2018 هەمان ڕووداوی بەسەرهات بوو،بەڵام بە نەشتەرگەری و چارەسەری سرووشتی لەژێر چاودێری پزیشکی گەورە چارەسەر کرا،بەڵام ئەمجارە بابەتەکە شتێکی دیکەیە و نەخۆشیەکەی لەقۆناغی ڕاهاییە،پزیشکەکانیش ئامۆژگاری دەوروبەرەکەیان کردوە لەماڵەوە بمێنێتەوە و چاودێری بکرێت.
فێرگیسۆن ئێستا تەمەنی 84 ساڵە هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکەی بۆماوەیی و ڕووداوەکانی پێشووی ژیانیەتی،کە لەکاتی یاریزانیدا لەسەرە ڕم یاری کردوە و بەهۆی زەبری زۆر و لێدانی سەر دووچاری ئەو حاڵەتە بووە و خانەکانی مێشکی زۆر ماندوو و شەکەت بوونە.
“سەرکار ڕێبوار”

