zagros news agency

ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر 117 دامەزراوەی تیشکدەری ئێران

 

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، 117 سەرچاوەی چالاکی تیشکدەر لە پاڵاوگە و کۆمەڵگە پترۆکیمیاییەکاندا رووبەڕووی هێرشی ئەمریکا بوونەتەوە.

رێکخراوەکە جەختی کردەوە، چالاکییەکانی بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکەیان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە شوێنی ئەو ئامانجانە یان قەبارەی زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرای نەکرد.

ئەم دۆخە لە کاتێکدایە پیتاندنی یۆرانیۆم و چارەنووسی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو، بە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دادەنرێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێشتر رایگەیاندبوو، کۆمەڵگە پترۆکیمیاییەکانی پارێزگای خووزستانی ئێران 4ـی نیسانی 2026 رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. ئاژانسەکە روونیکردەوە، هەندێک لەو دامەزراوانە سەرچاوەی تیشکدەری داخراو بەکاردەهێنن، لەوانە کۆباڵت-60 و سیزێیۆم-137، کە بۆ مەبەستی پێوانەکردن و چاودێریی پیشەسازی بەکاردێن.

بەگشتی سەرچاوە تیشکدەرەکان لە چەندین پیشەسازیدا بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکان بەکاردێن. هێرشکردنە سەر ئەو دامەزراوانە نیگەرانیی سەبارەت بە سەلامەتییان دروستکردووە، بەتایبەت ئەگەر سیستەمی کۆنترۆڵ تێکبچێت یان ماددە تیشکدەرەکان بۆ ژینگەی دەوروبەر دزەیان کردبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

یاسین

کەشناسی: پێشبینی تاوە باران و بروسکە بۆ هەندێ ناوچە دەکات

سەڵاح