zagros news agency

سەرۆکێکی پێشووی بارسێلۆنا بەچەند لێدوانێک هێرش دەکاتە سەر مێسی

خوان گاسپارتی سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا چەند لێدوانێکیدا سەبارەت بە مێسی،کە یۆرۆ سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە لەمیانەی بەرنامەیەکدا باسی لیونێل مێسی گەورە ئەفسانەی تۆپی پێی کرد و ئاماژەی بەساتەوەختی ڕۆیشتنی یاریزانەکەدا لە بارسێلۆنا،وە باسی ئاستی مێسی کرد ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی یانەکە بووە وە بۆ یەکەمجار هەندێک نهێنی درکاند.

گاسپارت دەربارەی ڕۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا و وتی؛ مێسی یاریزانێکی گەورەیە،بەڵام دەبێت تێبگات بارسێلۆنا لەئەو گەورەترە ئەمە ئەو ڕاستیە دەبێت هەمووان بیزانن،ڕۆیشتنی ئەویش بەشێکی پەیوەندی هەبوو بە کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە،بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکرێت مێسی چ کارێکی کردوە لەو یانەیە و چۆن هەوڵیداوە مێژوو بنووسێتەوە.

دەربارەی مێژووی مێسی خوان گارسپارت وتی؛مێسی باشترین یاریزانە لەهەموو ژیانم بینیومە،بەڵام سەردەم دەگۆڕێت و یاریزانی دیکە دەردەکەون،من چوار نەوەم هەیە کاتێک درێسێکی ژمارە دەی بارسێلۆنا دەهێنن دەڵێن باپیرە ناوێکمان بۆ لەسەر بنووسە،منیش دەڵێم مێسی یان یەماڵ،ئەوان دەڵێن یەماڵ،چونکە ئەوان نازانن مێسی چۆن بووە،بەڵام هەر چییەک بێت من مێسیم وەکو باشترین یاریزانی ژیانم بینیوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیڤد ئەلاباو دوای گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان چابی ئەلۆنسۆی سەرسام کرد

یاسین

ئەربێلوا؛ من دەمەوێت تیپەکەم بەرزترین ئاست پێشکەش بکات

یاسین

دێمبلێ چی دەڵێت دەربارەی لامین یامال

یاسین