ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا لەپێداچوونەوەدایە بە وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە پێشنیاری ئێرانبۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، و دوای تەواوبوونی ئەمپێداچوونەوەیە، لە ڕێگەی ناوبژیوانەوە وەڵامی واشنتن دەداتەوە.
بەقایی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کەئێران بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕی پەیام لە ڕێگەی ناوبژیوانەوە، وجەختی کردەوە کە بارودۆخی ئێستای تەنگەی هورمز، ئەنجامیڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران لە٢٨ی شوباتی ڕابردوودا.
لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربڕی کەتاران بە شێوەیەکی زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی ڕیاز و ناوچەکانی دیکەی عەرەبستانی سعودی،و گوتی: «کێشەی یەمەن دەبوو زۆر زووتر چارەسەر بکرایە، لەڕێگەی هەمان ڕێککەوتنەوە کە لە نێوان یەمەنییەکان وعەرەبستانی سعودی گەیشتنە پێی».
بەقایی لە قسەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا وتی: «بەنیگەرانییەکی زۆرەوە سەیری گۆڕانکارییەکانی بارودۆخ لەنیمچەدوورگەی عەرەبی دەکەین»، و جەختی کردەوە کە تاران ئامادەیە بۆ ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکانی ناکۆکییەکە.

