zagros news agency

دۆسیەی گرێبەستەکانی مان سیتی دەگاتە پەڕلەمانی بەریتانیا

دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیەی هەستیار لەسەر گرێبەستەکانی یانەی مانچێستەر سیتی و ساغ بوونەوەی 114 تۆمەت بەسەر یانەکە بەشێکی زۆری یانەکان کەوتنە تانەدان لەو کارەی سیتی و داوای سزای توندیان کردوە،لەلایەکی دیکەوە بابەتە گواسترایەوە پەڕلەمانی بەریتانیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیان کرد بە ڕەخنە گرتن لەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا،بەوە تۆمەتبارییان کرد بابەتەکە دەشارێتەوە.

لەوەڵامی ئەو قسانەش ئەندی بێرنهامی سەرۆک وەزیران هاتە قسە و وتی؛من دەزانم چی دەکەم،ئەوان داوای بڵاوکردنەوەی کۆبوونەوەی خۆم و بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکەن،منیش ئەوەم پێ خۆشە،دڵنیابن لەماوەیەکی نزیکدا هەمووی ئاشکرا دەکەم،من کۆتا جار قسەم لەگەڵ وەبەرهێنانی ئەبوزەبی کرد ساڵی 2021 بوو،کە ئەو کاتە سەرۆک شارەوانی مانچێستەری گەورە بوومە و هەرگیز هەوڵم نەداوە کار بۆ گیرفانی خۆم بکەم.

شایەنی باسە تۆمەتەکانی مان سیتی شاردنەوەی بڕی ڕاستەقینەی گرێبەستەکانە،کە بەنزیکەی خۆی لە 900 ملیۆن یۆرۆ دەدات،ئەمەش ناڕوونی زۆری دروست کردوە لە خولەکە و داوا دەکرێت مان سیتی لە خولەکە دوور بخرێتەوە و سزایەکی توندی دارایی بدرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دی ڕۆسی دووخرایەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

یاسین

مێسی: لاوتارۆ مارتینێز شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

یاسین