zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

بۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکوک)

بابەت/ گشتاندن

له پێناو ڕێکخستن و باشترکردنی پڕۆسەی کارکردن لە پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم، ئاگاداری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکانتان بکەنەوە کە پێویستە لە ماوەی (٧) حەوت ڕۆژدا خشتەی بەشەوانەکان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی (E-Parwarda) داخل بکرێت بە ڕاستی و دروستی، بە شێوەیەک کە هەموو مامۆستایان ئەو پۆل و هۆبانەی کە وانەیان دەڵێنەوە بۆیان دیاری بکرێت بەپێی دابەشکردنی فەرمی وانەکان لە قوتابخانەکان، بۆ ئەوەی کاتێک مامۆستایان بە زانیارییەکانی خۆیان دەچنە ژوورەوەی (پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم)، تەنها ئەو پۆل و هۆبە و وانانەیان بۆ پیشان بدرێت کە بەپێی خشتەی فەرمی وانەکان وانەیان دەڵێنەوە، ئەم ڕێکارە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی کارە ئەلیکترۆنییەکان، ڕێگری لە تێکەڵبوونی زانیارییەکان و باشترکردنی چاودێری و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی خوێندن.

لەگەڵ ڕێزدا…

ئالان حەمەسعید ساڵح
وەزیری پەروەردە
١٢ / ١٠ / ٢٠٢٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەیبەت حەلبووسی به سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

یاسین

ئازاری پشت یان ئانیشک؟ ڕەنگە زۆر خەریکی مۆبایلی

یاسین

مانچێستەر یونایتد نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین