پاشنيوهڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/10/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پەرەپێدانی ئابووری و خزمەتکردنی هاووڵاتییاندا کردەوە.
پێویستیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

