ئێوارهی ئهمرۆ 12.10.2026 بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی، زەعیم عەلی و د. پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، پارتی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بەرپرسی لقی دوو ، بەرپرسی لقی ٢٣ و یاریدهدهری بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارێزگای ههولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی تاهیر سابیر خۆشناو، کەسایەتی دیاری بوارى وەرزشی هەولێر، لە مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو.
لهو مهراسیمهدا چهند وتارێك پێشكهشكرا، تێدا ئاماژه به دڵسۆزی و رۆڵی دیاری تاهیر سابیر خۆشناو درا، وهك یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بزووتنەوەی وەرزشی هەولێر و کوردستان، کە بە درێژایی ژیانی خۆی خزمەتێکی بەرچاوی بە وەرزش کردووە. ئەو، جگە لەوەی پاڵەوانی پێشووی ئاسیا بوو لە یاریی بەرزکردنەوەی قورسایی، پێشتر پۆستی سەرۆکایەتیی یانەی وەرزشیی هەولێری گرتووەتە ئەستۆ، وەک بەڕێوەبەری وەرزشیی هەولێر و بەرپرسی نووسینگەی وەرزشوانانیش خزمەتی کردووە. خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر خۆشناو، چالاکی و دڵسۆزییەکانی لە بوارى وەرزشدا، بە تایبەتی لە خزمەتکردنی یانەی هەولێر و هاندەرانی، جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نێو کۆمەڵگەی وەرزشیی هەولێر و کوردستاندا بۆ خۆی دروست کردبوو.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، 2ی ئەیلوولی 2026، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی، دەرفەتێک بوو بۆ نوێکردنەوەی یادی خزمەت و تێکۆشانی وەرزشیی خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر و دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری.

