بهيانيى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/10/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ههولێر پێشوازیی لە بەڕێز تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە تورکیا کرد.
لە دیدارێکدا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژوویییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە کە نابێت لەدەست بچێت، هەروەها ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەکە کرد.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئامادهيیى بۆ ههموو يارمهتيدانێكى پێويست بۆ سهرخستنى پرۆسهكه نيشان دا و جهختى له گرنگیی ئاشتی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و تەواوی ناوچەکە، كردهوه.
لای خۆیەوە، بەڕێز باکرهان سوپاس و پێزانینی خۆی و دهم پارتیی بۆ هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يارمهتيدان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە دەربڕی.

