zagros news agency

ئەمشەو ئەتلەتیکۆ مەدرید وەکو خاوەن پرسەیەک میوانداری مان یونایتد دەکات

لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگای ڕیاز ئایر میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات،کە لەو یارییەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە خەمێکی زۆرەوە دەچێتە یاریگا و ڕۆڵی خاوەن پرسەیەک دەگێڕێت ئەمەش دوای مردنی دایکی کۆکێ ئەستێرە و کاپتنی یانەکە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی مردنی دایکی کۆکێ داوای لە یوفا کردوە پێش دەستپێکی یارییەکە خولەکێک بێدەنگ بن وەکو ڕێزێک بۆ دایکی یاریزانەکە،یوفاش ڕەزامەندی دەربڕیوە،جگە لەوەش بڕیار دراوە لەلایەکی یاریگا بە تیفۆیەک سەرەخۆشی لە یاریزانەکەیان بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرای کرد دایکی کۆکێ کۆچی دوایی کردوە،بەڵام لە بەیاننامەکەدا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرای نەکراوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی مپاپێ ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ئاگادارییەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

مان سیتی بە ڕیمۆنتادایەک توانی سێ خاڵی گرنگ لە چنگی بۆرنمۆس دەربێنێت

sarkar