هونەرمەندی عێراقی، کازم ساهیر، یادی لەدایکبوونی کوڕە گەورەکەی ویسامی کردەوە و لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد، تێیدا هیوای تەندروستی، سەرکەوتن و خەندە و دڵخۆشی بۆ دەخوازێت.
ساهیر وێنەیەکی هاوبەشی خۆی و کوڕەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا پێکەوە دەردەکەون و لەگەڵیدا پەیامێکی نووسیوە، تێیدا هاتووە: “هەموو ساڵێک پشت و پەنای منیت. خودا لێت ڕازی بێت و سەرکەوتووت بکات و بۆ هەمیشە تەندروستی و سەلامەتیت بهێڵێتەوە”.
لە بەرامبەردا، هەوادارانی هونەرمەندەکە کاردانەوەی گەرمیان هەبوو بەرامبەر بە وێنە و پەیامەکە، پیرۆزباییان لە وسام کرد بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی، هاوکات هیوایان خواستووە بەردەوام لە تەندروستی و ئارامی و ئاسوودەیدا بن.

