دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، هەروەها باوەڕی وایە هەردوولایان خوازیاری کۆتاییهێنانن بەو ململانێیە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ترەمپ ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە خاوکردنەوەی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی پەیوەندیکردنی “ستارشێڵد” (Starshield) دەکەن بۆ ئۆکراینا، لە کاتێکدا شەڕی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە و لە بارەی پرسی کارگێڕییەوە، ترەمپ ڕایگەیاند کە رەنگە پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی بۆ “کاتی زەکەریا” گونجاو نەبێت، هاوکات داوای لێکرد پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بکات.

