zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

لە هەواڵێکی نوێدا دەربارەی گرێبەستی یاریزانان فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کرد یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ جود بێلینگهامی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی تیپەکەی گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەی بەمەبەستی بەرگری کرد لە گواستنەوەی یاریزانەکە لەلایەن یانەکانی جیهانەوە.

فابریزۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە گرێبەستەکەی ئێستای بیلینگهام ساڵی 2029 کۆتایی دێت،بەڵام لە گرێبەستە نوێیەکەیدا تاکو ساڵی 2031 دەبێت و شایستەی دارایی زیاتر دەدرێتە یاریزانەکە،جگە لەوەش مووچەکەی زیاد دەکرێت لەگەڵ هەبوونی چەند مەرجێکی نوێ لەنێوانیان،ئەمانەش هەمووی لەسەر داوای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەوە کاری بۆ کراوە.

جود بێلینگهامی تەمەن 23 ساڵ لەوەرزی 2023-2024 لە بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە پەیوەندی کرد بە ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ مێرێنگی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەزۆربەی یارییەکان وەکو چەکێکی کاریگەری تیپەکە بەکاردێت،ئەمە جگە لەو ڕابردووە پڕشنگدارەی هەیەتی لەگەڵ یانە شاهانەییەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

یاسین

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ساوسهامپتۆن

یاسین