جێگری تەکنیکیی وەزارەتی ژینگەی عێراق، جەواد ئەلجەبووری جەختی کردەوە که ئێستا وەزارەتەکە خاوەنی وێستگەی چاودێریکردنی پیسبوونی هەوایە بە شێوازی «ئۆنلاین» لە بەغدا و ئاماژەی بەوەش کرد که کار لەسەر فراوانکردنەوەی پرۆژەی چاودێریکردنی کوالێتیی هەوا دەکرێت تا سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.
ئەلجەبووری لە لێدوانێکدا بۆ شەفەق نیوز ڕایگەیاند که وەزارەت لە ئێستادا چاودێریی توندی پیسبوونی هەوا لە بەغدا دەکات و تێبینیی دابەزینێکیان لە ئاستەکانی پیسبوونی هەوادا کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا که وەزارەت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان خاوەنی دەسەڵاتی چاودێرییە بەسەر ئەو لایەنانەی کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی پیسبوون لە بغداد و پارێزگاکانی تریشدا.
که چەندین ناوچەی بەغدا بەدەست پیسبوونی هەواوە دەناڵێنن، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، لە کاتێکدا ڕەخنە ئاراستەی وەزارەتی ژینگە دەکرێت لەسەر نەبوونی چاودێریی توند بەسەر سەرچاوەکانی پیسبووندا.
پێشتر چاودێری ژینگەیی «عێراقی سەوز» ئاشکرای کردبوو که لاوازیی چاودێریی ژینگەیی لەسەر چالاکییە پیشەسازی و وەبەرهێنانەکان لە بەغدا هۆکار بووە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پیسبوون لە هەندێک ناوچەدا.

