zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ زاگرۆس:لەبەر پرسی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران؛ یەکلاکردنەوەی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا

 

 

‎ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، کە هۆکاری دەنگنەدان بە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بابەتی ناکۆکییەکان، لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، که پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی هەیە، داوای کردبوو که ئەم پرسە درێژ بکرێتەوە گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت.

«عەلی شێخ خاڵس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی زاگرۆسی ڕاگەیاند: “لەسەر داواکاریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بابەتی دیاریکردنی جێگری سەرۆک وەزیران کە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پارتی تێبینیی لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هەیە و پێی وایە دەبێت ئەم پشکە بدرێتە کریستیانەکان، بەڵام نەک لە ڕێگەی دەستوەردانی حزبییەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق و شایستەی هەڵبژاردنی خۆیان. بۆیە سەرۆک وەزیران پێی باش بوو کە گفتوگۆ لەو بارەیەوە بکرێت، تاوەکو بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە ڕێککەوتن دەکرێت.”»

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاكسیۆس : ئێران و ئەمریكا نزیكن لە رێكەوتن

گوران

شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى واشنتۆن ده‌كات

یاسین

ئەمڕۆ لایەنگرانی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ خۆپیشاندانیان بۆ ئازادكردنی گیراوانیان كرد

سەڵاح