ئەمشەو لەگەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا کاتژمێر 7:30 لەسەر یاریگای لاکارتوخا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ بێتیس دەبێتەوە و چاوەڕوانی یارییەکی قورس بۆ بلوگرانا دەکرێت بەهۆی بەهێزی یانەی خاوەن ماڵ و شەکەتی بارسێلۆنا بەهۆی یاری کردنی زۆری بەدوای یەکتریەوە.
بارسێلۆنا ئەم وەرزە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات بەسەرپەرشتی هانزی فلیک پلەی یەکەمی لالیگای لەدەستەوەیە،بەڵام ماندووێتی زۆری یاریزانانی یانەکە بۆتە زەحمەتی بۆ تیپەکە و لەماوەی هەفتەیەکدا یانەکە سێ سەفەری دوور دەکات و سێ یاری بەدوای یەکتری لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.
هەرچی یانەی ڕیاڵ بێتیسە ئەم وەرزە ئاستیان زۆر ناوازەیە و لەڕیزبەندی سێیەمی لالیگان بەکۆکردنەوەی 19 خاڵ،دوو یاری ڕابردووی چامپیۆنزلیگیان لە پۆرتۆ و لیل بردۆتەوە و بوونەتە ناوێکی گەورەی ئەوروپا،بۆ ئەم یارییەش تیپەکە تەواو ئامادەیە و شەڕی سێ خاڵی یارییەکە دەکەن.
“سەرکار ڕێبوار”

