بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرهكان له ڕاگەیەنراوێكدا رایگهیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
باسی لهوهش كرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ١٣ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە شاری موصڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی نینوی لەچالاکیەکدا توانیان دوو تۆمەتبار کەکاری بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن دەستگیربکەن ، لەم چاڵاکیەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.
وتیشی، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان.