ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست و ژمارەیەک فەرمانبەری راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستی پێکردووە. چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە تا پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت تا سەرجەمیان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
هاوکات لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 1ـی تەممووزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.
ئەو فەرمانبەرانە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ خەرج دەکرێت.

